ماڵی ئاوا ناوەندێکی ژینگەیی و ماڵێکە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ژینگەدا دەژی. ئەم ماڵە تایبەتە بە ناساندن و پەرەپێدانی ڕێگاکانی ژیانی ژینگەیی  بەردەوام و هەوڵ دەدات دەست بخاتە سەر کێشە ژینگەییەکان لە کفری و هەڵەبجە، وە وەک نموونەیەکی زیندووە بۆ ژیانێکی ژینگەدۆستانە. جگەلەمەش ماڵی ئاوا دوو سەنتەری بەکارهێنانەوەی  پلاستیکی هەیە لە قەزای کفری و پارێزگای هەڵەبجە

ماڵی نموونەی ژینگەیی: چارەسەرێکی سادە بۆ کەمکردنەوەی پاشماوەی ژینگەیی

ماڵی ئاوا وەڵامێکی نوێگەرانەیە بۆ کەمکردنەوەی پاشماوەی ژینگەیی  و بەکارهێنانی کارای سەرچاوەکان. دیزاینی ئەم ماڵە وەک هەر ماڵێکی ئاساییە لە کفری بەڵام  نۆژەن کراوەتەوە بە بەکارهێنانی کەرەستەی ناوخۆیی و شێوازە کردارییەکانی بیناسازی ژینگەیی بە شێوەیەک داڕێژراوە کە هەم خەرجییەکانی کەم بێت و هەم بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ژینگە بکات.

تەکنیکە ژینگەیەکانی بەکار هاتوون زۆر سادەن بەڵام زیرەکانەن!  بۆ نموونە دیوارەکان لە دەرەوە و ناوەوە بە دابڕی سەرما و گەرما داپۆشراون، ئەمە وادەکات کەمترین وزە بەفیڕۆ بچێت لە گەرمکردن و فێنککردنەوەدا. هەروەها، بۆ پاراستنی ئاو، سیستەمێکی یەکگرتووی ئاوە پاشماوەکان (Greywater) دانراوە کە ئاوی بەکارهاتووی ماڵەکە دووبارە پاڵاوتە دەکات وە بەکار دەهێنرێتەوە بۆ ئاودانی ڕووەکەکان

یەکێکیتر لە تەکنیکەکان لە سەربانی ماڵەکەدا ئەنجامدراوە بریتییە لە باخچەیەکی هەڵواسراو کە یارمەتی گلدانەوەی وزە دەدات لە ناو ماڵەکەدا و هەروەها مەودایەکی سەوزایی نوێمان پێ دەبەخشێت و پشتگیری لە فرەجۆریی زیندەیی لە دەوروبەری ماڵەکە دەکات. هەموو پێداویستییەکانی وزەی ماڵەکەش لە ڕێگەی سیستەمێکی وزەی خۆرەوە دابین دەکرێت. بەمەش، ماڵەکە بەبێ پێویستی بە تۆڕی کارەبا کار دەکات و کەمترین پاشماوە دەخاتە سروشتەوە. ئەم ماڵە تەنها نموونەیەکی زیندووە کە  دروستکردنی خانووی ژینگەدۆست و بێ‌پاشماوە شتێکی ئەستەم نییە

جگە لە ماڵێکی نموونەیی، ماڵی ئاوا دوو سەنتەری بەکارهێنانەوەی پلاستیک لەخۆدەگرێت، کە ئەویش لە دوو بەش پێکهاتووە

کۆکردنەوە و پەستاندنی پلاستیک

ماڵیاوا ڕۆژانە نزیکەی ٢٥ کیلۆگرام پلاستیک کۆدەکاتەوە، کە لە کۆی مانگێکدا دەگاتە نزیکەی ٥٠٠ کیلۆگرام. ئەم کارە لە ڕێگەی تۆڕێک لە قوتابخانەکان، نەخۆشخانەکان، چێشتخانەکان و   شوێنە   گشتییەکانەوە ئەنجام دەدرێت کە قەفەزی تایبەتی کۆکردنەوەی بوتڵی پلاستیکیان بۆ  دابینکراوە لەلایەن ماڵی ئاواوە. ئەم قەفەزانەش بەردەوام بەتاڵ دەکرێنەوە و پلاستیکە کۆکراوەکانی ناوی دەهێنرێتەوە بۆ سەنتەرەکە

دوای گەیاندنی پلاستیکەکان بۆ ناوەندەکە، بە دوو ڕێگەدا دەڕوات. سەرەکانی بوتڵە پلاستیکییەکان ورد دەکرێنەوە و دەتوێنرێن وبەرهەمی نوێیان لی دروست دەکرێت 

بوتڵەکان خۆشیان، دەشۆردرێن و بە ئامێری تایبەت دەپەستێورێن و دەفرۆشرێنەوە بە  کۆمپانیا گەورەکان، ئەوانیش هەناردەی دەکەن بۆ سەنتەری پێشکەوتووتر لە دەرەوەی ولات بۆ ئەوەی دووبارە بەکاربهینرێتەوە

دووبارە بەکارهێنانەوەی پلاستیک

ماڵی ئاوا ناوەندێکە بۆ هۆشیاری ژینگەیی

ماڵی ئاوا  کەمپینێکی هۆشیاریی ژینگەیی بەڕێوە دەبات کە سەرنج دەخاتە سەر  بارودۆخی ئێستای ژینگە لە گەرمیان و هەڵەبجەدا وە مەترسییەکانی پیسبوونی ژینگە بەهۆی پاشماوە پلاستیکییەکان و گرنگیی چارەسەرە ژینگەییەکان دووپات دەکاتەوە. ئەندامەکانی ئەم سەنتەرە بەردەوام  سەردانی قوتابخانەکان، ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان و شوێنە گشتییەکان دەکەن بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەموو چین و توێژەکان و بەرزکردنەوەی هۆشیارییان سەبارەت بە بەرپرسیاریەتیی ژینگەیی. هەروەها ناوەند و قوتابخانەکانیش بەردەوام سەردانی ماڵی ئاوا دەکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری ژینگەیی

 سەڕەرای ئەم هەوڵە مەیدانییانە ماڵی ئاوا  لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشەوە  بەردەوام ناوەڕۆکی زانیاری‌بەخش و کەرەستەی پەروەردەیی و  چالاکییەکانی بڵاو دەکاتەوە، بۆ فراوانکردنی مەودا و کاریگەریی پەیامەکانی .

پێکەوە، لە ڕێگەی پەیوەندیکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمەڵگە و ستراتیژیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، شێوازێکی تەواو و یەکگرتوو بۆ پەروەردە و هۆشیاریی ژینگەیی پێک دەهێنین؛ شێوازێک کە کۆمەڵگە هان دەدات بۆ هەنگاونان و بەهێزکردنی بەشدارییان لە پاراستنی ژینگە و پەسەندکردنی شێوازێکی ژیانی بەردەوام

Contact Us

adwiorganization@gmail.com

+964 777 452 7010

ماڵێک کە تیایدا ژینگەدۆستی و بەرپرسیارێتی ژینگەیی یەک دەگرێتەوە